سەردێڕ:

هاتوچۆ لەبارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە زانیاری نوێی بڵاوکردەوە

PM:03:52:14/05/2022

11712 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گرێبەستی کڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل واژۆدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، تاریق ئیسماعیل ئەلڕوبەیعی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراق کە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، ، هەفتەی داهاتوو گرێبەستی کڕینی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل واژۆدەکرێت و تیایدا سوندوقی پۆلیسی هاتوچۆ گرێبەستەکە نایگرێتەوە.

هەروەها، لەبارەی جێبەجێکردنی بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتییەوە، تاریق ئیسماعیل ئەلڕوبەیعی ئاماژەی بەوەشدا، لەمڕۆوە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیاری بەستنی پشتێنی سەلامەتی لەلایەن شۆفێرانەوە.

دەشڵێت، "رێوشوێنی توند بۆ لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران دەگیرینەبەر و روبەڕوی یاسایان دەکەینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە ئامانجی پاراستنی ژیان و گیانی هاوڵاتییانە و بڕیاری بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتیش دەقی ماددەیەکی یاساییە کە داوا لە شۆفێران پێوەی پابەندبن.

هەروەها، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی عێراق باسی لەوەشکرد، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات بە بڕی ٥٠ هەزار دینار پێبژاردنی پێدەکرێت.













گەلەری