سەردێڕ:

ئۆپیک وادەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی ئاشکرا کرد

PM:03:01:14/05/2022

2792 جار خوێندراوەتەوە

پەیکی حکومەتی عێراق لە رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، رێکخراوەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیاد کردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە مانگەکانی ئەموز و ئاب و ئەیلولەوە.


ئەمڕۆ شەممە، محمد سعدون پەیکی عێراق لە رێکخراوی ئۆپیک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرمی عێراق کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک رەزامەندی لەسەر زیادکردنی پشکی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوتدا لەرۆژێکدا بۆ چوار ملیۆن و ٥٠٠ سەد هەزار بەرمیل لە مانگی حوزەیرانیدەر بڕیوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پشکی عێراق لە مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلول بە رێژەی ٥٠ هەزار بەرمیل زیاد دەکات، بەمەش عێراق دەگاتەوە بە ئاستی سروشتی خۆی لەبەرهەمهێنانی نەوتدا.

محمد سعدون ئەوەشی خستەڕوو، پلانەکانی وەزارتی نەوت بەشێوەیەکی پلەبەندی ئەو زیادانە لە خۆی دەگرێت ە رێکخراوی ئۆپیک بۆی دەستنیشان کردووە لە بەرهەمهێنانی نەوتدا.

باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت تا چارەکی سێیەمی ئەمساڵ لەسەرووی ١٠٠ دۆلاوە بمێنێتەوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا هەنگاوێک بنێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و لەو چوارچێوەیەشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا رەوانەی بازاڕەبکات. لەماوەی رابردووشدا چەندین جار رێکخراوی ئۆپیک پشتیوانی خۆی بەۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دەربڕیوە.













گەلەری