بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
ئەمڕۆ شەممە، رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ٢٠ خولەک لەمەوپێش لە گەڕەکی هەرکییان لە نزیک مزگەوتی مەلاسەلیم هەرکی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لە نێوان دوو بنە ماڵەدا روویدا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی
ئەوەشی خستەڕوو، دوو بنەماڵەکە تەنها تەقەیان لەیەکتر کردووە و پۆلیس گەیشتووەتە
شوێنی رووداوەکەوە و کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی کردووە.
وتیشی، لە ئەنجامی شەڕە
تەقەکە هیچ کەس نەکوژراوە و کەسیش لە دوو بنەماڵەکە بریندارنەبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوولە گوندی کەوڕەبەن لە ناحیەی رزگاری سەربە قەزای خەبات لە نێوان دوو برادا کە هاوسەرەکانیشییان خوشکبوون لەسەر کێشەی زەوی
و زار شەڕە تەقە دروستبوو و لە ئەنجامدا پێنج کەس کوژران و دووکەسیش برینداربوون
کە برینی یەکێکیان سەختە.