PM:01:06:14/05/2022
39796 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پۆلیسی سەعدییە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوە و دژە تیرۆری حکومەتی فیدڕاڵیدا لە ناوەی ئیمام وەیسی تەقییوەتەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گیانیلەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "برینی سێ لە بریندارەکان سەختە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە".
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە پۆلیسی ناحیەی سەعدییە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەئەنجامی هەڵمەتی پشکنین و کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش هێزەکانی بەرنگاربوونەوە و دژە تیرۆر بۆمبێکی چێندراو بەکاروانی ئۆتۆمبێلەکانیاندا تەقییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە
ئەنجامی رووداوەکە ئەندامێکی هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گیانیلەدەستدا و
پێنج ئەندامی دیکە برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە و دۆخی تەندروستییان
ناجێگیرە و بەمەبستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای شارەبان کراوون.
چاوگەکە ئەوەشی ئاشکرا
کرد، رووداوەکە لە ناوچەی ئیمام وەیسی لە نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی سەعدییە
روویداوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای
رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر هێزەکانی
پێشمەرگەی کوردستان ئەو ناوچانەیان چۆڵکردووە و هێزەکانی سوپا و بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر و دژە تیرۆر و پۆلیسی فیدڕاڵی لێجێگیرکراون.
بڕیار جاف – گەرمیان