ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ و پێرێی دۆلار ٢٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٩٦٠هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی تمەن بەراورد بە رۆژانی رابردوو ١٠ هەزار دابەزیوە.
هاوکات، نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٥٠٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و
٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ ھەزار دینارە و بەمەش دوو هەزار دینار
دابەزیووە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق
و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.