سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سلێمانییەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

AM:09:33:14/05/2022

12776 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١ رووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود هەبووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. دەشڵێت، "تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە".


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لەکاتژمێر ١ رووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود هەبووە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقەکەرو بریندارەکان کەسی یەکترن و بریندارەکان لەنەخۆشخانەی شارن و فیشەکەکان بەر قاچیان کەوتووە.

چاوگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبارەی رووداوەکەوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە و تەقکەرەکە دەستگیر نەکراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٢ی ٥ ی٢٠٢٢ سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کە لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوە روویداوە، کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە لەنێوان دوو گروپدا روویداوە و گروپێکیان لە کەمیندابوون و چاوەڕوانی گەیشتنی لایەنی دووەم بوون و ئەو کەسەش کە کوژراوە پەیوەندی بە لایەنێکی رووداوەکەوە هەبووە.

لای خۆشییەوە، ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیس سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

 

 

کارزان تاریق - سلێمانی













گەلەری