بەڕێوەبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ٣١ هەزار و ٢٧ كۆمپانیا تۆماركراون، کە زیاتر لە ٢٧ هەزاریان خۆماڵین و سێ هەزار ٣١٤کۆمپانیایان بیانین. دەشڵێت، " كۆمپانیا توركییه‌كان له سه‌روی ڕیزبه‌ندی كۆمپانیا بیانییه‌كاندان".
بڵند محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ٣١ هەزار و ٢٧ كۆمپانیا تۆماركراون، کە زیاتر لە ٢٧ هەزاریان خۆماڵین و سێ هەزار ٣١٤کۆمپانیایان بیانین.
ئاماژەی بەوەشداوە، كۆمپانیا توركییه‌كان له سه‌روی ڕیزبه‌ندی كۆمپانیا
بیانییه‌كاندان و پاشان ئێرانی و ئینجا ئه‌مریكییه‌كان، دواتریش بریتانیا و ئوردنییه‌كان
له‌و ریزبه‌ندییه دێن.
ده‌شڵێت، باج له‌سه‌ر قازانج وه‌رده‌گیرێت
و خاوه‌نی كۆمپانیا پێویسته هه‌موو دوو مانگ جارێك سه‌ردانیان بكه‌ن.
بەڕێوەبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له رابردوودا
چالاكییه‌كانی بواری بازرگانی و بابه‌تی تۆماری ناوی بازرگانی و تۆماری كۆمپانیا
ئاسته‌نگی زۆری لەبەردەمدا بوو، جاری وا هه‌بووه پرۆسه‌کە مانگێكی پێچووه، ئه‌مه
ته‌نیا له پرۆسه‌ی تۆماری ناوی بازرگانی، پاشان له قۆناغی دووه‌م كه قۆناغی تۆماری
كۆمپانیایه ئه‌ویش ١٠ بۆ ١٥ رۆژی پێچووه، به‌ڵام لە ئێستادا هه‌ر دوو پرۆسه‌كه
به پێنج ڕۆژ ته‌واو ده‌بێت.
بڵند محەمەد باسی لەوەشکردووە، 'پێشتر
له تۆماری كۆمپانیا ده‌بوو گرێبه‌ستی پارێزه‌ر هه‌بێت و گرێبه‌ستی ژمێریار بهێنێت
و هه‌ر گرێیه‌ستێكی دیكه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌پێدراویش
(مدیر المفوضية) بێگومان دوای پڕۆسه‌ی پێدانی تۆمار بووه، ئەوان له لایه‌ن خۆیانه‌وه
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، تا بڕوانامه‌ی كۆمپانیا ده‌رده‌چێت پێویست به گرێبه‌ستی
پارێزه‌ر و گرێبه‌ستی ژمێریار ناكات، به‌ڵام دوای ده‌رچون و وه‌رگرتنی پڕوانامه‌ی
كۆمپانیا كه كۆمپانیا ئاماده‌بوو بۆ كاركردن، ئه‌وكات پێویست به گرێبه‌ستی پارێزه‌ر
یان ژمێریار هه‌ر گرێبه‌ستێكی تر ده‌كات.
لەبارەی خه‌رجییه‌كانی کۆمپانیاکانیشەوە،
بەڕێوەبەری گشتی تۆماری کۆمپانیاکان دەشڵێت، "لە رابردودا هه‌ر ناوێكی
بازرگانی ئه‌گه‌ر كوردی بێت یان عه‌ره‌بی نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار دینار وه‌ك رسومات وه‌رده‌گیرا،
ئه‌گه‌ر ناوه‌كه بیانی بوایه ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا پڕِۆسه‌ی
تێچوی ناوی بازرگانی بۆ كوردی و عه‌ره‌بی و بیانیش ته‌نها ٥٠ هه‌زار دیناره.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پڕۆسه‌ی تۆماری
كۆمپانیا پێشتر ١٥٣ هه‌زار دینار رسوماتی مه‌قتوع بوو، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆمانپایه‌كیش
سه‌رمایه‌كه‌ی له سه‌روی ملیۆنێك بووبێت، بۆ هه‌ر ملیۆنێك چوار هەزار و ٥٠٠ هەزار دینار وه‌رده‌گیرا، بەڵام لە ئێستادا بووه‌ته ٦٢ هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها له بری وه‌رگرتنی
چوار هەزار و ٥٠٠ هەزار دیناره‌كه ئێستا ته‌نیا بڕی دوو هەزار و ٥٠٠ هەزار دینار
وه‌رده‌گیرێت.