سەردێڕ:

لە گوندێکی هەولێر لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا پێنج کەس کوژران

PM:08:01:13/05/2022

54340 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە گوندی کەوڕەبەنی سەربە پارێزگای هەولێر پێنج کەس کوژران. دەشڵێت، "کوژراوەکان بریتین لە باوکێک و سێ کوڕی و برازایەکی".


ئەمرۆ هەینی، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بە هۆی کێشیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە، ئەم ئێوارەیە بەیەک گەیشتوون و شەر لە نێوانیان دروست بووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی کەوڕەبەن لە ناحیەی رزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕ روویداوە.

باسی لەوەشکرد، شەڕەکە لەسەر کێشەی دابەشکردنی زەوی و زار بووە و بەگوێرەی لێدوانی شایەتحاڵەکان پێنج کەس لەشەڕەکەدا کوژراون.

وتیشی، تا ئێستا لەبارەی رووداوەکەوە هێزەکانی ئاسیاش و پۆلیس هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.  شایەتحاڵەکان باسەیان لەوەکردووە ئەگەری هەیە کێشەکە فراواتربێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێر ئێن ئاڕ تی، لەناو نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر لە نێوان دوو بنەماڵەکەدا شەڕ دروستبووەتەوە و کەسێکی دیکەش لەوێ کوژراون. 

لەلایەن خۆیەوە، کوێستان ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەبات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەڕەکە لە نێوان دوو برادا روویداوە لەسەر کێشەی زەوی زار، کە کێشەیەکی کۆنبووە و لە ئەنجامدا چوارکەس کوژراون و یەکێکیش بریندارە.

 

 


ئومێد چۆمانی - هەولێر

كـ ، ئـ

 













گەلەری