سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگه‌یاند، دەیانەوێت سلێمانی بکەن بەسەنتەری بازرگانی سەرتاسەری عێراق کە لەئێستادا ٣٢%ی پیشەسازی ھەموو عێراقی تێدایە. دەشڵێت، "خاوەنی گەورەترین پرۆژەی گەنجینەییە له‌سه‌ر رووبه‌ری ٢٨٢ دۆنم زه‌وی دروستكراوه، كه بریتییه له ٦٠٠ گه‌نجینه به‌ڕوبه‌ری جیاواز".
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری ژوری بازرگانی سەردانی ژوری بازرگانی سالۆنیکیان لە وڵاتی یۆنان کرد و پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەیشتنی کارکردنی ھاوبەشیان واژۆ کرد.
لە لێدوانێکیدا، سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەدا، "ھیوادارین واژۆکردنی
ئەم لێکتێگەیشتنە ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان
سلێمانی و سالۆنیکدا، ھیوادارین ژوری بازرگانی سالۆنیک کار لەسەر ئەو داوایەمان
بکات لەبارەی کردنەوەی ھێڵێکی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و سالۆنیکدا بەمەبەستی گەشتیاریی
تاکو کۆمپانیاکانی ھەردولا زیاتر ئاشنا بن بە یەکتر".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەمانەوێت سلێمانی بکەین بەسەنتەری بازرگانی سەرتاسەری
عێراق کە لەئێستادا ٣٢%ی پیشەسازی ھەموو عێراقی تێدایە و خاوەنی گەورەترین پرۆژەی
گەنجینەییە له‌سه‌ر رووبه‌ری ٢٨٢ دۆنم زه‌وی دروستكراوه، كه بریتییه له ٦٠٠گهنجینه
به‌ڕوبه‌ری جیاواز".
وتیشی، ئه‌و كاڵایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می
ناوخۆدا له‌م گه‌نجینانه هه‌ڵده‌گرێت و به‌گوێره‌ی پێداویستی رۆژانه ده‌نێدرێت
بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد، به‌های پرۆژه‌كه
١٠٠ ملیۆن دۆلاره و له‌ئێستادا ٩٥%ی ته‌واو بووه.
دەشڵێت، سلێمانی زۆر گرنگی بەکەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەر دەدات بەشی زۆری
بازاڕەکانی عێراق پڕ دەکاتەوە و ساڵانە بە بەھای سێ ملیار دۆلار ھەناردە بۆ دەرەوەی
سلێمانی دەکات.
هەروەها، لەلایەن خۆیەوە، ئیمانیۆڵ ڤلاجین، جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی
سالۆنیک خۆشحاڵی خۆی دەڕبری بەسەردانکردنی بازرگانانی سلێمانی کە لە ماوەی ئەم چەند
رۆژەدا چەندین کۆمپانیایان بینوە و گرێبەستی کاری ھاوبەشیان واژۆ کردوە و بەشداریان
لەپێشانگاکە کردوە.