PM:02:00:13/05/2022
1964 جار خوێندراوەتەوە
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكه‌کانی سوپای عێراق له پارێزگای ئه‌نبار سێ چەکداری داعش كوژران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگریی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی ئامانجی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هێرشێكی ئاسمانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جەنگیی ئێف ١٦ەوه له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامدرا و تونێلێكی كرده ئامانج كه چه‌كدارانی داعش له‌ناویدا خۆیان حه‌شاردابوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تونێله‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ خۆ
حه‌شاردان و هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان بهكارهێنراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنه
تایبه‌تیه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی چەکدارانی داعش و رێگریكردن له جموجۆڵه‌كانیان.
ئەمەش لەکاتێكدایە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەستیان بە ئۆپراسیۆن لەو
ناوچانە کردووە کە چەکدارانی داعش خۆیانی تێدا حەشار دەدەن.