PM:01:22:13/05/2022
25356 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسە ناوخۆییەکانی ئیماڕات بڵاویان کردەوە، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیانی سەرۆکی ئیماڕات کۆچی دوایی کرد.
شێخ خەلیفە بن زاید ئالنەهیانی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٨ بووە و لە ساڵی ٢٠٠٤وە و لەدوای مردنی شێخ زاید بن سوڵتانی باوکییەوە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و سەرۆکی ئیماڕاتی عەرەبی بووە و هاوکات، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەش بووە.
ئاژانسی هەواڵی ئیماڕات، کۆچی دوایی سەرۆکی وڵاتی لە تەمەنی ٧٤
ساڵیدا راگەیاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ماوەی سێ رۆژ کە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات پشووی
فەرمی دەبێت و ئاڵای وڵاتیش بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ دادەگیرێت تا رۆژی چلەی سەرۆک.