سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: چاوی کەسی مردوو کاردانەوەی بەرامبەر روناکی دەبێت

PM:01:16:13/05/2022

8752 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئەمریکی توانیویانە سەرکەوتووبن لە گەڕاندنەوەی ژیان بۆ هەردوو چاوی کەسێکی مردوو، ئەمەش بە یەکەم هەنگاو دادەنرێت بۆ ئەگەری گێڕانەوەی کۆمەڵێک شت بۆ مێشکی کەسانی مردوو لە داهاتوودا.


گۆڤاری نەیچەری تایبەت بە توێژنیەوە زانستییەکان، نوێترین توێژینەوەی زانستی بڵاوکردەوە و تیایدا زانایانی ئەمریکا توانیویانە ئەوە بدۆزنەوە کە دەمارەخانەکانی هەستیاریی تۆڕی چاو لە توانیایدایە دوای پێنج کاتژمێر لە مردنی مرۆڤ کاردانەوەی بەرامبەر روناکی هەبێت.

دەشڵێن، تۆڕی چاوی کەسی مردوو دەتوانێت وەک تۆڕی چاوی کەسی زیندوو ئاماژەکان بنێرێت لەبارەی تۆمارکردنی ئەو رووناکییەی پێیاندا تێپەڕدەبێت.

دمارەخانەکان بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەشێکن لە کۆئەندامی دەمارەخانەی ناوەندی مێشک کە لە مێشک و دڕکەپەتک پێکدێت کە لەتوانیاندا هەیە ئاگایی بۆ دەمارەخانەکانی مێشک و بەشەکانی دیکە بگەڕێننەوە.

ئامادەکارانی توێژینەوەکە بە گۆڤاری نەیچەرییان راگەیاندووە، توێژنەوەکەیان چەندین پرسیاری وروژاندووە لەبارەی مردنی مێشکەوە کە گێڕانەوەی ژیان بۆی کارێکی گونجاو نییە و تا ئێستا زانست لەو باوەڕەدایە هەرگیز ئەمە روونادات.

لەلایەن خۆیەوە، فاتیمە عەباس یەکێک لە توێژەرە سەرەکییەکانی روێژینەوەکە لە سەنتەری موران بۆ چاو لە زانکۆی یۆتا لە ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، "سەرکەوتوبووین لە گێڕانەوەی ئاگایی بۆ تۆڕی دەمارەخانەی چاو کە کاردانەوەی بەرامبەر روناکی هەیە لەچاوی مرۆڤدا، کە بەشێکە لە تۆڕی چاو و بەرپرسە لە بینین لە سەنتەری دەمارەخانەدا و ئەمەش وادەکات ئومێد هەبێت لە داهاتوودا بتوانرێت وردەکاری زیاتر برامبەر کاردانەوەی رەنگ بەدەست بهێنرێت".

دەشڵێت، "چاوی ئەو کەسە مردووەی پێشمردنی بەشەکانی جستەی بۆ لێۆڵێکۆڵینەوە بەخشیبوو، توانرا پێنج کاتژمێر دوای مردنی کاردانەوەی تۆڕی دەمارە خانەی چاوی بەرامبەر روناکی تێبینی بکرێت، دەمارە خانەکانی کاردانەوەیان بۆ روناکییەی رۆشن و رەنگاو رەنگ و تەنانەت تیشە روناکییە کەمەکانیش هەبووە."













گەلەری