PM:12:33:13/05/2022
7988 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، درەنگانی شەوی رابردوو لە بانی مەقانی چەمچەماڵ رووداوێکی شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە کە پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە.
سۆران محەمەد پەیامنێری ئێن ئار تی لە زاری کەسێکی نزیکی کوژراوەکەوە رایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە پەیوەندی بە رووداوەکەوە نەبووە و گولەی وێڵی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەر بە گوێرەی زانارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی جومعە عەلی عومەر
بووە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ بووە و پیشەی کاسب بووە.