AM:11:54:13/05/2022
2036 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوهی ههماههنگی رایگەیاند، هیچ لایهنێكی ناو چوارچێوهكهیان نەچوەتە پاڵ هاوپهیمانیەکەی سەدر. دەشڵێت، "هیچ هێزێكی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێ لهگهڵ هاوپهیمانیەکەی سەدر رێكهوتنی نییه."
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەنەوە کە بڵاوکراونەتەوە و هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەواڵانە بۆ چواشەکردنی رای گشتی و کاریگەری نابێت
لەسەر یەکڕیزی و پێکەوەیی لایەنەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکەیان.
ئەمەش لەکاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا باس لەوە دەکرا، کە لایەنێکی ناو
هاوپەیمانێتییەکە بۆ پێکهێنانی حکومەت رێککەوتنی لەگەڵ هاوپەیمانی سێ قۆڵیدا کردووە.