سەردێڕ:

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

AM:10:40:13/05/2022

9416 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لەناوچە شاخوییەکانی سنوری هەولێر ئەگەری نەمەباران هەیە و دواتر لە سبەینێدا کەشوهەوا بەرەو جێگیری و ساماڵ دەچێت و پلەکانی گەرماش نزیکەی سێ پلە بەرزدەبنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێمی بڵاوکردووەتەوە و بەم جۆرەیە:

شاری هەولێر، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ ٣٠ پلەی سیلیزی.

شاری سلێمانی، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٩ پلەی سیلیزی.

شاری دهۆک، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و دواتر دەبێتە نیمچە هەور و بەرزترین پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ ٢٨ پلەی سیلیزی.

شاری کەرکوک، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و هەندێک پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ ٣٣ پلەی سیلیزی.

شاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بۆ ٣١ پلەی سیلیزی.













گەلەری