سەردێڕ:

هۆکاری سەرئێشەی دوای نانخواردن چییە؟

AM:09:05:13/05/2022

8204 جار خوێندراوەتەوە

ئۆکسانا گامیتسیڤا پزیشکی روسی رایگەیاندووە، هەستکردن بە ژانەسەر لەدوای نان خواردن ئاماژەیە بۆ نەخۆشی شەکرە.


ئەو پزیشکە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی یورای روسی ئاشکرایکردووە، هەستکردن بە ژانەسەر لە دوای نان خواردن، پەیوەندیی بە نەخۆشییەکانی شەکرە و گرفتی ترەوە هەیە وەک باش کارنەکردنی پەنکریاس.

دەشڵێت، "لە کاتی هەستکردن بەو حاڵەتە مانای وایە گرفت لە دەردانی ئەنسۆلین هەیە لە جەستەدا."

ئاماژەی بەوەکردووە، تێکجوونی دەردانی ئەنسۆلین واتە کەمبوونی شەکر یان زیادبوونی لە جەستەدا کاریگەریی لەسەر سڕبوونی مێشک دەبێت و کەسەکە توشی ژانەسەر دەکات، لە هەمان کاتدا دەکرێت هەندێک لە پێکهاتەکانی خواردنەکە هۆکار بێت بۆ ژانەسەر.

ئ.ل













گەلەری