بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کە لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوە روویداوە، کوژراو و بریندار هەیە.
سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسێک کوژراوە و کەسێک بریندارە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئاکامی رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان
رووداوەکە لەنێوان دوو گروپدا روویداوە و گروپێکیان لە کەمیندابوون و چاوەڕوانی
گەیشتنی لایەنی دووەم بوون و ئەو کەسەش کە کوژراوە پەیوەندی بە لایەنێکی رووداوەکەوە هەبووە.
لای خۆشییەوە، ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیس سلێمانی لە لێدوانێکدا
بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان
لەگەڵ دەکرێت.
باسی لەوەشکردووە، بەپێی
زانیاریەکانیش روداوەکە لەنێوان دوو بنەماڵە بووەلەسەر کێشەی زەوی و زار بووە.
کارزان تارق، سلێمانی