سەردێڕ:

میدیاکانی یەکێتی لێدوانی جیاواز لەبارەی دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانییەوە دەدەن

PM:06:55:12/05/2022

5296 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی یەکێتی لەسەر دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە سلێمانی لێدوانی جیاواز بڵاودەکەنەوە و میدیاکانی نزیک لە قوباد تاڵەبانی دەڵێن لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی موچەی فەرمانبەران دابینکراوە، بەشێک لە میدیاکانی یەکێتیش دەڵێن، بافڵ تاڵەبانی موچەی فەرمانبەرانی دابینکردووە.


میدیاکانی نزیک لە قوباد تاڵەبانی بڵاویانکردەوە، کە بە هەوڵی جێگری سەرۆکی حکومەت موچە بۆ فەرمانبەرانی زانکۆ و فەرمانگەکان دابینکراوە.

بەڵام بەشێکی دیکە لە میدیاکانی یەکێتی دەڵێن، بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی فەرمانگە و زانکۆکان دابینکراوە.













گەلەری