سەردێڕ:

لە پارێزگایەکی عێراق لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیانلەدەستدا

PM:06:20:12/05/2022

2988 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەجەف رایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لەماڵەکەیاندا، سێ منداڵی خێزانێک بەسەختی سوتان. دەشڵێت، "دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیانلەدەستداوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای نەجەف راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئاگر لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو شارە کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری مادی بە ماڵەکە گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامی رووداوەکە سێ منداڵی ماڵەکە بەشێکی زۆری جەستەیان سوتاوە و پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دوای گەیشتنیان بە شوینی رووداوەکە هەر زوو توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی ٥ی ٢٠٢٢ چاوگێکی ئەمنی پارێزگای بەسرە رایگەیاند، خێزانێکی سێ کەسی کە لە دایکێک و دوو منداڵ پێکهاتبوون لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لە ماڵەکەی خۆیاندا لەو پارێزگایە سووتان و گیانیانلەدەستدا.













گەلەری