سەردێڕ:

لیوایەکی پێشمەرگە: داعشەکان لە سنوری ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە دێن

PM:04:46:12/05/2022

3796 جار خوێندراوەتەوە

لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری حەمرینی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، داعش لە بەشێوەی مەفرەزە فشاری لەسەر چەند ناوچەیەک درووست کردووە و ناوە ناوە هێرشیان بۆ دەکات، دەشڵێت، "دەمانەوێت لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە لەگەڵ سوپای عێراق، جم و جۆڵیان سنووردار بکەین و رێگەنەدەین لە ناوچەکە خەڵک بڕفێنن."


لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحموەری حەمرینی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئامریکا باسی لەوەشکردووە، ئەو چەکدارانەی داعش کە لەناوچەکەدا خەڵک دەڕفێنن، لەو ناوچانەوە دێن کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقدان.

باسی لەوەشکردووە، ئەوان سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ عێراقدا تا ناوچەکە بەهێزی هاوبەش پڕبکەنەوە، چونکە داعش بەشێوەی پارتیزانی هێرشەکانی ئەنجام دەدات و دەشڵێت، "دەمانەوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ عێراق رێگەی جم و جۆڵیان ببڕین."

هاوکات، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان بەهەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەست پێکردووە و ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانەی نێوان قەزاکانی کفری و خورماتوو دەستپێکردووە، کە ئەو ناوچانە ماوەی چەند ساڵێکە بووەتە یەکێک لە پێگە سەرەکیەکانی داعش لە عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش چەند شوانێکیان رفاند و دواتریش شوانەکان لەبەرامبەر بڕێکی زۆر پارەدا ئازادکران.

جێگەی ئاماژەیە، ناوچەکە ماوەی پێنج ساڵە هیچ هێزێکی عێراقی و کوردی تێیدا بوونی نییە و یەکێکە لەو بۆشاییە ئەمنیانەی عێراق و هەرێم سەرقاڵی گفتووگۆن لەبارەیەوە، تا بەهێزی هاوبەش پڕی بکەنەوە و لیوا مەردان چاوشین باسی لەوەشکردووە، دوو لیوای هاوبەش پێکدەهێنرێن، کە مەشقیان پێکراوە، بەڵام ماوەتەوە سەر تەرخانکردنی بودجەی تایبەت بۆیان لەلایەن عێراقەوە، تا بۆشاییە ئەمنییەکان پڕبکەنەوە."

جێی باسە، لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ پێنجشەمەی هێزە عێراقی و کوردیەکان دا، ژمارەیەک حەشارگەی داعش خاپورکران و دەستیشگیرا بەسەر ژمارەیەک بۆمب و تەقەمەنیدا.













گەلەری