سەردێڕ:

کەشناسی: تاوەباران دەبێت

PM:03:25:12/05/2022

2900 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم  پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

هەر ئەمڕۆ، دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ هەینی ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و  ئەگەر هەیە نمەباران ببارێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  رۆژی شەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و کەمێک پەڵە هەوری دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،  رۆژی یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک هەور  و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.













گەلەری