سەردێڕ:

تەقینەوەکەی سلێمانی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەکی دواخست

PM:01:49:12/05/2022

12364 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو تەقینەوەی کافتریاکەی سلێمانی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەکی دواخست.


شەوی رابردوو تەقینەوەی کافتریایەک لە سلێمانی ١٤ برینداری لێکەوتەوە و بەرگری شارستانیش دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە بووە. بەدەر لە زیانە گیانییەکان و زیانەکانی بەر کافتریاکە کەوتووە، زیان بە دەوروپشتی باڵەخانەی کافتریاکەش کەوتووە.

لەو بارەیەوە لوقمان غەریب سینارست و دەرهێنەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "تەقینەوەی ناو کافتریاکە نزیکەی ٢٠ ملێۆن دیناری زیانی بە ئۆفیسەکەمان (ناوەندی گاڤ بۆبەرهەمهێنانی هونەری) گەیاندووە، کە بیناکانمان بەتەنیشتی یەکترەوەیە."

باسی لەوەشکرد، ئەو درامایەی بەتەما بوون کاریتێدا بکەن ناوی (تەم) بووە و ٣٠ زنجیرە بووە.

وتیشی، لە خۆئامادەکردندا بوون بۆ بەرهەمهێنانی دراماکە، بەڵام ئەو تەقینەوەیە بووە هۆی دواخستنی کارەکە، چونکە ناوەندەکە شوینی خوێندەوەی دەق و سیناریۆکە بووە لەگەڵ بەشداربووانی دراماکەدا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو بەهۆی پەنگخواردنەوی غاز و تەقینەوەی لە یەکێک کافتریاکانی شاری سلێمانی، ١٤ کەس برینداربوون و هەندێک لەو بریندارانە تائێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 


شاڵاو عەلی، سلێمانی













گەلەری