سەردێڕ:

لەژێر فشاری خۆپیشاندان و مانگرتن؛ موچەی ژینگەپارێزانی ئەم قەزایە دابەشدەکرێت

PM:12:10:12/05/2022

3140 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری ژینگە پارێزانی قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای دوو رۆژ لە مانگرتنییان، بڕیارە ئەمڕۆ ژینگەپارێزانی قەزاکە موچەکانیان وەربگرن. دەشڵێت، "بەشێک لە ژینگە پارێزان بڕیاریانداوە بەهۆکاری دواخستی پێدانی موچەکانیان جارێکی دیکە ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد قادر نوێنەری ژینگە پارێزانی قەزای کفری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوای دوو رۆژ لە مانگرتنییان، بڕیارە ئەمڕۆ ژینگەپارێزانی قەزاکە موچەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، ژینگە پارێزنا بەڵێنیان پێدراوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ موچەکانیان پێبدرێت کە تەنها موچەی مانگی ئادار/ سێی ئەمساڵە.

دەشڵێت، ئەگەرچی تەواوی مانگی نیسان ژینگە پارێزان بەردەوامبوون لەکارەکانیان و لە ئێستاشدا لە ناوەڕاستی مانگی ئایار دان، بەڵام موچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە و لە ئێستادا پێیاننادرێت.

نوێنەری ژینگە پارێزانی قەزای کفری ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەشێک لە ژینگە پارێزان لەدوایوەر گرتنی موچەی مانگی ئادار دەست لەکار دەکێشنەوە و ناگەڕێنەوە سەر کارەکانیان کە ژمارەیان نزیکەی ٢٥_٣٠ ژینگە پارێزن.

دەشڵێت، لەسەروی خۆیانەوەپێیان وتراوە لەمەودوا بە دوو مانگ جارێک موچەیان پێدەدرێت و ئەوانیش هەڵوێستیان وەرگرتوە ناگەڕێنەوە سەرکارەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەشێک لە ژینگەپارێزانی هەرێم لە هەولێر و سلێمانی و ئیدارەسەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە بەهۆی پێنەدان و دواکەوتنی موچەکانیان چەندین جار مانیانگرتووە و بایکۆتی دەوامییان کردووە و تائێستاش حکومەت و کۆمپانیاکانیان و لایەن پەیوەندیدارەکان بەدەمییانەوە نەچوون و کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکراوە.

محەمەد عەدنان، کفری













گەلەری