وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گرفتی قەبارەی تابلۆی نوێ چارەسەرکراوە و قەبارەکەی دۆگۆڕدرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێشەی تابلۆ نوێیەکەی ئۆتۆمبێل چارەسەر کراوە و رۆژی یەکشەممە رادەگەیەندرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێانەی شێوەی
جێگای تابلۆی دواوەیان جیاوازە تابلۆی بچوکی دواوەیان بۆ دەبەسترێت و بۆ بەشی
پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەر تابلۆ درێژەکە دەبێت.
داواشی لەو هاوڵاتیانە کرد کە تابلۆی
درێژیان بۆ دواوە بەستووە و لەگەڵ قەبارەی جێگای تابلۆکە ناگونجێت، لە هاتوچۆ چاکی
بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پاش راگەیاندنی ئامادەبوون
و بەستنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل؛ بەشێکی ئۆتۆمبێلەکان گرفی نەگونجانی قەبارەی تابلۆ
نوێیەکیان هەبوو لەگەڵ شوێنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەدا.
هێرش قادر، هەولێر
هـ.ئـ