سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی نارجنۆکێکەوە پێشمەرگەیەک برینداربوو

AM:10:44:12/05/2022

1940 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی لیوای ١٤٤ی هێزکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆکێک بە هێزەکانی پێشمەرگەدا، پێشمەرگەیەک برینداربووە. دەشڵێت، "بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای ١٤٤ی هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەمال وارانی فەرماندەی لیوای ١٤٤ی هێزکانی پێشمەرگەی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای عێراقی و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا؛ لەناوچەکانی نێوان خورماتو و زنیانە و دەوروبەری بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆکێک پێشمەرگەیەک برینداربووە.

دەشڵێت، چەندین مۆڵگە و پێگەی داعشییان ئاشکرا کردووە، هەر لەکاتی گەڕان و پشکنینەکانیاندا بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا تەقیوەتەوە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە.

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری