سەردێڕ:

فۆن دیر لاین: روسیا گەورەترین هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر سیستمی جیهانی

AM:09:31:12/05/2022

2488 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، بەهۆکاری بەرپاکردنی جەنگ لە ئۆکرانیای دراوسێیدا، روسیا گەورەترین هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر سیستمی جیهانی.


ئەمرۆ پێنجشەممە، فۆن دیر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن رایگەیاند، بەهۆکاری بەرپاکردنی جەنگ لە ئۆکرانیای دراوسێیدا، روسیا گەورەترین هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر سیستمی جیهانی.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوپەیمان بوونی روسیا لەگەڵ چیندا بووەتە سەرچاوەی نیگەرانی لە جینهاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵدا بەفەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە هەرێمی دونباس و لۆهانسک دەستپێکرد و دوابەدوای ئەوەش، هەریەک لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان چەندین سزای ئابوری و بازرگانی و داراییان بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی روسیا و بانکی ناوەندی و چەندین بانکو کەسایەتیدا سەپاند، لە نوێترین سزاشدا هاوردەکردنی نەوتی ئەوڵاتەیان قەدەغەکرد و لە ئێستاشدا دەگەڕێن بەدوای دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی نوێ بۆ هاوردە کردنی غازی سروشتی و دەستبەرداربوون لە سەرجەم سەرچاوەکانی وزەی روسی.













گەلەری