لە سەردانەکەیدا بۆ سوید و فینلەندا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکانیان رێککەوتنێکی دڵنیایی ئاسایشی ھاوبەشیان واژۆکردووە.
نووسینگەی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ بەھێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکانیان و بەھێزکردنی توانای بەرگری لە باکوری ئەوروپا لە بەرامبەر ھەڕەشە نوێیەکان، بەریتانیا رێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ سوید و فینلەندا واژۆکردووە.
هاوکات بۆریس جۆنسن، راشیگەیاندوە،
لە ئەگەری رووبەڕوبوونەوەی هەر قەیرانێک یان هەر ھێرشێک، وڵاتەکەی پاڵپشتی ھێزە
چەکدارەکانی سوید و فینلەندا دەکات.
ئاماژەى بەوەش کرد، ڕێککەوتنە
نوێیەکان مانای گۆڕانکاری ڕیشەیین لە ھاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەریتانیا
وئەو وڵاتانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،پێشتر
ھەریەکە لە سوید و فینلەندا ئامادەییان بۆ چونە ناو ھاوپەیمانی ناتۆ نیشاندابوو. لە
بەرامبەریشدا روسیا رایگەیاندبوو، لە ئەگەری فراوانکردنی ناتۆ سوید و فینلەندا
دەبنە بەشێک لە گۆڕەپانی جەنگی داھاتوو.