سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی عێراق: ٥٠٠ خێزان لەکەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق

PM:11:33:11/05/2022

2288 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٠٠ خێزانی عێراقی کە زۆرینەیان کەسوکاری داعش، لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.


فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە مەراکیش ڕایگەیاند، هەوڵی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئینتەرپۆڵ و وڵاتانی عەرەبی بۆ ڕوبەروبونەوەی داعش بەردەوامە.

وتیشی، پێویستە چارەسەری مرۆیی ئاوارەکانی کەمپی هۆلی سوریا بکرێت و رێگە نەدرێت ئەندامانی ڕێکخراوی داعش تێکەڵ بە ئاوارەکان ببن و ڕیزەکانیان یەکبخەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، نزیکەی ٥٠٠ خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.













گەلەری