سەردێڕ:

دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

PM:09:53:11/05/2022

5508 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە سلێمانی و دهۆک بۆ ساڵی ٢٠٢١ دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕیەکانی چەکی پارەی جوتیاران، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ جوتیاران لە شارەکانی سلێمانی و دھۆک.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە دیاریکراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١، بڕی پەنجا ھەزار دینارە بۆ هەر تۆنێک گەنم، دەشڵێت، "لە ھەفتەی داھاتوودا پارەی گەنمی جوتیارانی شاری هەولێر دابەش دەکرێت."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت، بەڵام لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی دەرکرد و تا ئێستا بە چەند گوژمەیەک پارە بۆ هەرێم هاتووە.

جێگەی ئاماژەیە، جوتیارانی هەرێمی کوردستان بە بەهای نزیکەی ٦٥ ملیار دینار گەنمیان رادەستی حکومەتی عێراق کردووە.













گەلەری