سەردێڕ:

١٠ ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان رووبەڕووی مەترسیی برسێتی بوونەتەوە

PM:08:12:11/05/2022

2300 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی رزگاری منداڵان کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنیی نێودەوڵەتییە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە وڵاتی ئەفغانستان نزیکەی ١٠ ملیۆن منداڵ رووبەڕووی مەترسیی برسێتی بوونەتەوە.


ئاشکراشیکردووە، ھاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بەشی رێگرتن لە برسێتی لە ئەفغانستان ناکات کە ساڵانێکی زۆرە بەدەست پێکدادان، تەقینەوە و ناسەقامگیریی سیاسی دەناڵێنێت، جگە لەو قەیرانە ئابووریەی کە وڵاتەکەی گرتووتەوە، نزیکەی ١٠ ملیۆن منداڵ بەھۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و وشکەساڵییەوە رووبەڕووی مەترسیی برسێتی بوونەتەوە.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، ھەرچەندە ئەو ھاوکارییە نێودەوڵەتییانەی کە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دراوە بە ئەفغانستان زیادیکردووە بەڵام لە سەدا ٥٠ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی خێرا ھەیە.

لایخۆشیەوە ئاتیا رایبورن بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی رزگاری منداڵان ئەوەی خستەڕوو، منداڵانی ئەفغانستان باجی سیاسەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە دژی ئەفغانستان دەدەنەوە وھاوکارییەکان تەنانەت بەشی رزگارکردنی ژیانیان ناکات.

هەروەها، ئاتیا رایبورن داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە چارەسەری ھەمیشەیی بۆ قەیرانی ئابووریی ئەفغانستان بدۆزنەوە دەشڵێت، "سەردەم سەردەمی پشتکردن لە منداڵانی ئەفغانستان نییە."













گەلەری