سەردێڕ:

دادگایی فیدڕاڵی دانیشتنی لەسەر پرسی ٢٠٠ ملیارەکەی هەرێم دواخست

PM:06:05:11/05/2022

5176 جار خوێندراوەتەوە

دادگایی باڵای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بۆ رۆژی ١٢ مانگی داهاتوو دواخست.


لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەسەر پرسی یاساییبوونی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم، داوای کردلایەنی بەرامبەر کە نوێنەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری داراییە، بۆ دانیشتنی داھاتوو ئامادە بن تا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.

هاوکات، بڕیاردرا بە دواخستنی دانیشتنەکە بۆ رۆژی ١٢ی مانگی داهاتوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٥ی شوباتی ئەم ساڵدا دادگای فیدڕاڵی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری ناوبرد، دانیشتنی ئەمڕۆش دەربارەیسکاڵایەک بووە لەسەر بابەتی دەستوری نەبوونی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم.













گەلەری