سەردێڕ:

ئۆکرانیا ئاماری نوێی کوژراوانی سوپای روسیای راگەیاند

PM:05:31:11/05/2022

4928 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی کوژراوانی سوپای رووسیا گەیشتووەتە ٢٦ هەزار سەرباز.


سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە بۆ ١٠ی ئایار بڵاوکردەوە و کوژرانی ٣٥٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا تا ئەمڕۆ، ٢٦ هەزار سەربازی رووسیا کوژراون و ١٩٩ فڕۆکەی جەنگیی، ١٥٨ هێلیکۆپتەر، هەزار و ١٧٠ تانک، دوو هەزار و ٨٠٨ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٥١٩ تۆپهاوێژ، ١٨٥ مووشەکهاوێژ و ٨٧ سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێکشکێندراون.

راشیگەیاندووە کە رووسیا هەزار و ٩٨٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٣٨٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٢ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە توانراوە ٩٤ مووشەکی ئاراستەکراوی سوپای رووسیا لەلایەن یەکەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرانیاوە تێکبشکێنرێت.

ئەوە لەکاتێدایە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ٢٥ی ئاداری رابردوو بڵاوی کردبووەوە کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی لە ئۆکرانیا راگەیاندبوو.













گەلەری