ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕی روسیا و ئۆکرانیا ٢٠ ملیار دۆلاری گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەکانی عێراق.
ئەیوب روبەیعی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا ٢٠ ملیار دۆلار زیادەی بۆ عێراق گەڕاندەوە.
ئەوەشی خستەروو، بەهۆی ئەوەی نەوت کاڵایەکی نێودەوڵەتییە، چەند پرسێک کاری
تێدەکات عێراقیش خاوەن بازاڕێکی گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوت.
ئەو پەرلەمانتارە ئەووەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوازەی ئێستای
بمێنێتەوە ٢٠ بۆ ٣٠ ملیار دۆلاری زیادە دەگەڕێتەوە بۆ گەنجینەکانی عێراق، ئەمەش
قازانجێکی گەورەیە بۆ ئەم دۆخەی عێراق کە کۆمەڵێک کێشەی ئابووری گەورەی هەیە.
روبەیعی ئاماژەی بەوەش کردووە، ''دابەزینی نەوت بۆ چەند دۆلارێک کاریگەرییەکی
ئەوتۆی لەسەر قازانجی عێراق نابێت لەم ساڵدا و بە بڕوای ئەو بەم زووانە شەڕ کۆتایی
نایەت.
لەگەڵ ئەوەشدا، روبەیعی ئاشکرایکرد، پشت بەستن بە نەوت هەڵەیەکی گەورەیە
و هەمیشە بودجەی عێراق دەخاتە ژێر مەترسییەوە و ئەوەشی روویدا لە ساڵی رابردوودا
باشترین نمونەیە بەتایبەت کاریگەرییەکەی لەسەر موچەی فەرمانبەران.