سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی هەرزەکارێک بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە

PM:03:00:11/05/2022

67248 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە ناحیەی باشیکی سەر بە قەزای حەمدانی موسڵ هەرزەکارێکی تەمەن ١٧ ساڵ ونبووە و ئەمڕۆش بە سەربڕدراوی تەرمەکەی دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەرزەکارێک بە ناوی عەدنان نەشوان سلێمان کە تەمەنی ١٧ ساڵە لە ناحەیە باشیکی ونببوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەتا ئێستە دیار نییە ئەو مێردمنداڵەکە بە چی هۆکارێک سەربڕدراوە و کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە.

باسی لەوەشکرد، باوکی مێرمنداڵەکە لەکاتی شەڕی داعشدا فڕێندراوە و هەتا ئێستا نازانن ماوە یان نا.

No description available.

No description available.












گەلەری