سەردێڕ:

ئیلیۆن مەسک: لە بڕیاری بلۆککردنی ترەمپدا لە تویتەر هەڵە بووین

PM:01:32:11/05/2022

4400 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە یەکجاری سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بلۆککرد خاوەنی تویتەر رایگەیاند، بلۆکەکەی ترەمپ لادەبات و کۆشکی سپیش دەڵێت، پشتیوانی ئازادی را دەربڕین دەکەن.


ئیلۆن مەسک خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری بلۆککردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە یەکجاری لەلایەن تویتەرەوە بڕیارێکی هەڵە بووە.

باسی لەوەشکردووە، ئەوان بلۆکەکەی ترەمپ لادەبەن و ئەو بلۆککردنە هەڵەیەکی گەورەی رەوشتی بووە بەرامبەری. هاوکات، بۆ نێوەندگیری نێوان مەسک و تڕامپ کۆشکی سپی باسی لەوەکرد، ئەو بڕیارە تایبەتە بە تویتەر و ئەوان پشتگیری ئازادی رادەربڕین دەکەن.

ئەمەش داوای ئەوەدێت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی رق و لێدوانی نا دروستەوە کۆمپانیای تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بە یەکجاری لە تۆڕەکە بلۆککرد و سڕیەوە.

لایخۆشیەوە ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، چیتر تویتەر بەکارناهێنێت و تۆڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی دروستکرد.













گەلەری