سەردێڕ:

ئەمریکا بڕی ٤٠ ملیار دۆلار هاوکاری بۆ ئۆکرانیا دەنێریت

PM:12:01:11/05/2022

2548 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی ٣٦٨ ئەندامی بڕاییدا بڕی ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا بۆ خۆپاراستن لە دژی هێرشەکانی روسیا تەرخانکرد.


لە کۆتا دانیشتنیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پڕۆژەی دابینکردنی ٤٠ ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا ناردە بەردەم ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی.

لایخۆشیەوە نانسی بیلوسی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، بەم هاوکارییە ئەمریکا بۆ جیهانی دەسەلمێنێت بەردەوامە لە هاوکاری ئۆکرانیا بۆ بەرگری لە هێرشەکانی روسیا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت هەفتەی رابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕی ٣٣ ملیۆن دۆلاریان بۆ هاوکاری ئۆکرانیا تەرخانکردووە.

زیاتر لە دوو مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەمریکاش لە سەرەتای جەنگەوە بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر روسیادا.













گەلەری