ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٩٥ هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش نرخی تمەن بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.
نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٧٠ لیرەی تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە
١٠٠ پاوەن بە ١٨١ ھەزار دینارە
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.