سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم زانیاری نوێی لەسەر موچە بڵاوکردەوە

AM:10:08:11/05/2022

29220 جار خوێندراوەتەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا زانیاری نوێی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڵاوکردووەتەوە و باس لە چۆنێتی دابینکردنی موچە دەکات.


وتەبێژی حکومەتی هەریم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "بە هۆی ئەوەی چەند رۆژێکە زانیاری نادروست لەبارەی دابەشکردنی داهاتەکانی پارێزگاکانەوە بەڵاوبووەتەوە بە پێویستمان زانی روونکردنەوە لەسەر شێوازی دابەشکردنی ئەو داهاتانە بڵاوبکەینەوە."

 

باسی لەوەشکردووە، داهاتی هەرێمی کوردستان ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە و داهاتی ناوخۆی هەرێمیش ١٢٨ ملیۆن دۆلارە و لە بەغداشەوە مانگانە ١٣٨ ملیۆن دۆلار دەگاتە هەرێم.

ئەوەش هاتووە، مانگانە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران حکومەتی هەرێم پێویستی بە ٦١٦ ملیۆن دۆلار هەیە.

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، لە مانگی یەک و دووی ٢٠٢٢ دا لە بەغداوە هیچ بڕە پارەیەک نەهاتووە بۆ هەرێم و لە داهاتی نەوت پارەی موچەیان پڕکردووەتەوە.

هـ.ئـ

دەقی روونکردنەوەکە: 

 














گەلەری