AM:10:00:11/05/2022
12644 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، ژنە پەیامنێرێکی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە لە کاتی رووماڵکردنی هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری خۆرئاوای فەڵەستین بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا.
ئەمرۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستیندا هاتووە، شیرین ئەبو عاقلە خانمە پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە لە تەمەنی تەمەن ٥١ ساڵیدا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کە گولـلەی راستەقینەیان بەکارهێناوە، بەر سەری کەوتووەو بە سەختی بریندار بووە، پاشان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، شیرین ئەبو عاقلە رووماڵی ئەو هەڵمەتەی دەکرد کە سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جەنین ئەنجامی دەدا.
شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری قودس لە دایکبووبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو . بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری بوو.