سەردێڕ:

دژی پێنەدانی موچەی مانگی ئازار؛ خۆپیشاندانی فەرمانبەران بەردەوامە

AM:09:47:11/05/2022

4760 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە لە دژی نەدانی موچەکانیان گردبوونەوە و داوای موچەکانیان دەکەن، لە رانیەش دەرگای باکیان داخستووە و رێگا نادەن موچەی خانەنشینان بدرێت. لەلایەکی دیکەشەوە ژینگەپارێزانی رانیە دژی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان خۆپیشاندان دەکەن.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین دژی دواکەوتنی موچەکانیان دەرگای بانکی رانیەیان داخستووە و بەهۆیەوە دابەش کردنی موچەی خانەنشینانیان پەک خستووە .

لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەڵەبجە رایگەیاند، فەرمانبەرانی بەڕیوەبەرایەتی ئاو سەرۆکایەتی شارەوانییەکان و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەش بایکۆتی دەوامیان کردووە و خانەنشینانیش لە سەرەی وەرگرتنی موچەکانیانن وەستاون.

لایخۆشیانەوە فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی خوێندنیان کرد و دەرگای زانکۆیان داخست و ئاماژە بەوەدەکەن هەتا موچەکانیان وەرنەگرن و پلەبەرزکردنەوەکانیان بۆ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن. خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیش لەپاڵ مامۆستاکانیان بایکۆتی دەوامیان کرد و داوای دەرماڵەکانیان دەکەن.

ژینگە پارێزانی رانیە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی موچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە و پێیان نادرێت زۆربەیان گرێبەستەکانیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە و موچەکانیان کەمکراوەتەوە.

سەرەڕای ئەوانەش لە دوای ٧١ رۆژ لەپێنەدانی موچەکانیان ژینگە پارێزانی قەزای کفریگردبونەوەیان کردو ئەوەیان خستەڕوو، هەتا موچەکانیان پێ نەدرێت ناگەڕێینەوە سەرکارەکانیان.

ئەمەش لە کاتیکدایە فەرمانبەرانی پێنج وەزارەتی سنوری پارێزگای سلێمانی موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کردووە.













گەلەری