سەردێڕ:

سەگێک پارەی خاوەنەکی خواردووە

AM:09:16:11/05/2022

13592 جار خوێندراوەتەوە

لە رووداوێکی سەیردا سەگی پیاوێکی بەلجیکی نزیکەی دوو هەزار یۆرۆی خاونەکەی خواردووە کە خاونەکەی لە بانکی ئەلکترۆنی رایکێشاوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلێکی نوێ.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تۆدەی ئیتاڵی، ئەو سەگە تەمەنی هەشت مانگ بووە، حەزی لێبووە ئەو پارەی خاوەنەکەی بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل دایناوە بیخوات.

خاوەنەکەی ناوی "جۆرجی"ـیە پێش ئەوەی بچێتەدەرەوە بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری دەستی جزدانی پارەکەی لەسەر کەوانتەرەکە داناوە، چووەتە دەرەوە و دوای دوو کاتژمێر کە هاتووەتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی بچێت و ئۆتۆمبێلێکی نوێ بکڕێت، تەماشای کردووە لەسەر شوێن خەوەکەی سەگەی پارەکانی بە وردکراوی و دڕاوی کەوتوون.

کاتێک لە جۆرجییان پرسی کە ئایا تووڕەیە لە سەگەکەی؟ لە وەڵامدا وتی" نەخێر بەهیچ شێوەیەک، بەڵام من لە خۆم تووڕەم چونکە دەبوو باشتر ئاگاداربم".

بەڵام خۆشبەختانە بانکی نیشتیمانی بەلجیکی پارەکانی بۆ گەڕاندەوە و توانی ئۆتۆمێلەکە بکڕێت، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاسای وڵاتی بەلجیکا یارمەتی قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە دەدات کە لە بارودۆخی سەیروسەمەرەدا تووشی زیان دەبنەوە.













گەلەری