سەردێڕ:

سەرکردەی چوار هەرێمی روسیا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە

AM:08:54:11/05/2022

3748 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتێکدا روسیا رووبەڕووی کاریگەرییەکانی سزا ئابوورییەکان بووەتەوە، چوار فەرمانڕەوای هەرێمەکانی روسیا دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە.


میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، فەرمانڕەواکانی هەرێمەکانی تۆمسک و ساراتۆڤ و ماری ئێل دەست لەکارکێشانەوەی دەستبەجێی خۆیان راگەیاندووە و فەرمانڕەوای هەرێمی ریازان ئاماژەی بەوەداوە، خۆی هەڵنابژێرێتەوە بۆ خولێکی دیکە.

لایخۆشیەوە، ئیلیا گراشینکۆڤ بەڕێوبەری ناوەندی گەشەپێدانی سیاسەتی هەرێمەکان ئەوەیخستەروو، لە نێو خراپبوونی ئابووری روسیادا بەهۆی سزاکانی رۆژئاواوە کۆشکی کرێملن فەرمانڕەوا لاوازەکان لەکارەکانیان دووردەخاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو،پێویستە دووبارە ئابوری روسیا بنیاندبنرێتەوە بەتایبەتی لەو هەرێمانەدا کە کاریگەرییەکانی سزای ئابووری رۆژئاوا زۆرن لەسەریان و دەبێت فەرمانڕەوای ئەو هەرێمانە لاببرێن و جێگرەوەی گەنج لە شوێنەکانیان دابندرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، فەرمانڕەواکانی هەرێمەکانی روسیا بە هەڵبژاردن ئەو پۆستە وەردەگرن، بەڵام لە رووی سیاسییەوە ملکەچی کۆشکی کرێملنن و فەرمانڕەوا لاوازەکان زۆرجار لەکارەکانیان دووردەخرێنەوە، زۆرجار خۆیان دەست لەکارەکانیان دەکێشنەوە.

هاوکات ماوەی زیاتر لە دوو مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیابەردەوامە و ئابوری روسیا بە هۆی سزاکانی سەریەوە لاوازبووە.













گەلەری