سەردێڕ:

بایدن دەچێتە قودس

PM:10:56:10/05/2022

5312 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، بەنیازە سەردانی ئیسرائیل بکات و لە سەردانەکەیتە بچێتە قودس، ئەوەس دوای ئەوە دێت کە بایدن بەڵێنیدابوو کونسوڵخانەیەک لەو شارە بکاتەوە.


ماڵپەڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە رایگەیاند، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بانگێشتی نافتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی پەسەندکردووە و بەنیازە لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا سەردانی ئیسرائیل بکات.

فەڵەستینییەکان باوەڕیان وایە، سەردانکردنی بایدن بۆ ئەو ناوچە فەڵەستینییانەی کە لە ساڵی ١٩٦٧ـەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراون، وەک ئاماژەیەکی پاڵپشتی بایدن وایە بۆ فەڵەستین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئیدارەی بایدن بەڵێنی داوە دووبارە کونسوڵخانەیەک بۆ فەڵيستینییەکان لە قودس بکاتەوە، ئەوەش پاش ئەوەی ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیی خۆیدا کونسوڵخانەکەی داخست و لە تەل ئەبیبەوە گواستییەوە بۆ قودس.

لەلایەکی دیکەوە نافتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، "هیچ جێگەیەک نییە بۆ کردنەوەی کوسوڵخانەیەکی دیکە لە قودس."













گەلەری