تائێستا دۆسیەى نەوتى هەرێم لەنێوان بەغدا و هەرێم بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و بڕیاری لەبارەوە بدات، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، هەرێم ئامادە نییە نەوت بداتە بەغدا لە پێناو موچە دابینکردن.
بەغدا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی و هەرێمیش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە.
ئێن ئاڕ تی لە چاوگێکەوە ئەوەی دەستکەوتووە، کە بەغدا پێشنیازێکی نوێ
دەداتە هەرێم؛ کە هەمان داواکارییەکانی پێشوو لە خۆدەگرێت، بەڵام هەرێم رازی نییە
بۆ دابینکردنی موچەی هاوڵاتیان نەوتیان رادەست بکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی وەزارەتی نەوت ماوەی دوو مانگی داناوە بۆ
ئەوەی هەرێم ڕێکبەوێت و پرسەکە یەکلایی بکەنەوە.
لەوبارەیەشەوە بێوار خنسی راوێژكارێکی سهرۆكی حكومهتی ههرێم رایگهیاند،
هەرێم پابەند نابێت بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە.
دەشڵێت، حكومهتی عێراق ناتوانێت بڕیارهكانی دادگای فیدڕاڵی سهبارهت
به نهوت و وزهی ههرێمی كوردستان جێبهجێبكات