سەردێڕ:

عێراق بڕیارێکی لەبارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانەوە دەرکرد

PM:05:13:10/05/2022

4904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی٥٠٠ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ کڕینەوەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.


عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا راشیگەیاند، کڕینەوەی گەنمی جوتیاران دەبێتە هۆی سەرخستنی وەرزی بە بازاڕکردن و زیادکردنی میکانزمەکانی بەردەوامی بە بازاڕکردن لە بەغدا و ژمارەیەک پارێزگا.

باسی لەوەشکردووە، وەرزەی بەبازاڕکردن سەرکەوتنی گەورەی بەخۆە بینیوە چونکە لە رێگەیەوە جوتیاران بڕێکی زۆر دانەوێڵە رادەست دەکەن، کە رۆژانە گەیشتووەتە زیاتر لە ٥٠ تەن.

پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، تائێستا بڕی دانەوێڵەی رادەستکراو لەلایەن جوتیارانەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار تەن و بڕەکەش بەردەوام زیاد دەکات، ئەویش بەهۆی کردنەوەی ناوەندی نوێی وەرگرتن لە بەغدا و ئەنبار و سەلاحەددین. هاوکات کۆمپانیاکانی بازرگانی گشتی دانەوێڵەش ئاماژەیان بەوەکردبوو، هەر جوتیارێک گەنمەکەی زوتر رادەست بکات لەماوەی هەفتەیەکدا پارەکەی پێدەدرێت.













گەلەری