دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە زۆرترین بومەلەرزەیان لەمساڵدا تێدا روویداوە و ناوچەکانی چەمچەماڵ و کەلار و خانەقین چەقی بومەلەرزەکان بوون. دەشڵێت، "عێراق دەکەوێتە چوارچێوەی هێڵی بومەلەرزەی سنوری تورکیا و ئێران."
ئەمڕۆ سێشەممە، عامر جابری بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ناتوانرێت پێشبینی روودانی هیچ بومەلەرزەیەک بکرێت، بەڵام دوای روودانی دەتوانرێت ئەو ناوچانە جیا بکرێنەوە کە زۆرترین و کەمترین بومەلەرزە تێیاندا روویانداوە.
دەشڵێت، عێراق دەکەوێتە سەر هێڵی سنوری
نێوان تورکیا و ئێران کە هێڵی بومەلەرزەی ئەو دوو وڵاتەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارێزگاکانی
سلێمانی و دیالە ئەو دوو پارێزگایەن کە زۆرترین رووداوی بومەلەرزە تێیاندا
روویداوە.
عامر جابری ئەوەشی ئاشکرا کردووە،
ناوچەکانی چەمچەماڵ و کەلار و خانەقین ئەوشوێنانەن کە بوونەتە چەقی روودانی زۆرترین
بومەلەرزە لەم ساڵدا.
دەشڵێت، هێڵی خۆرئاوای وڵات ئەمساڵ کەمترین بومەلەرزە تێیدا روویداوە.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، مەودای
نێوان چەقی روودانی بومەلەرزەکە و شوێنی هەسیپێکردنی روودانی بومەلەرزەکەی تێدا
تۆمار کراوە لە چەند خولەکێک تێپەڕ ناکات.