سەردێڕ:

ئۆکرانیا: زیاتر لە هەزار سەربازمان لە کارگەی مەرگ گیریان خواردووە

PM:03:07:10/05/2022

4960 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، زیاتر لە هەزار سەربازی وڵاتەکەی کە لەنێویاندا سەدان بریندار هەن لەناو کارگەی ئازوفستاڵ لە شاری ماریۆپۆڵ لە باشوری ئۆکرانیا گیریان خواردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئیرینا فێریشچۆک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، زیاتر لە لە هەزار سەربازی وڵاتەکەی کە لەنێویاندا سەدان بریندار هەن لەناو کارگەی ئازوفستاڵ لە شاری ماریۆپۆڵ لە باشوری ئۆکرانیا گیریان خواردووە.

دەشڵێت، بەشێک لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە و پێویستە دەستبەجێ رزگار بکرێن، چونکە رۆژانە دۆخی ناو کارگەکە بەرەو خراپتر دەچێت.

رۆژی شەممەی رابردوو ئیرینا فێریشچۆک ئاشکرای کرد، سەرجەم منداڵ و ژن و کەسانی بەساڵا چووی شاری ماریۆپۆڵ کە خۆیان شاردبووەوە رزگارکران.

هەروەها، لێدوانی ئەوو دوو بەرپرسەی رەتکردەوە کە بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاندبوو، نزیکەی ١٠٠ هاوڵاتی سیڤیل تا ئێستا لەناو ئەو تونێلانەدا خۆیان حەشارداوە کە دروستکردنیان لە شارەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەر دەمی یەکێتی سۆڤییەت.

دەشڵێت، ئۆکرانیا داوا لەهەموو لایەک دەکات فشاری زیاتر بخەنە سەر روسیا تا ئەوان بتوانن بریندارەکان رزگار بکەن و سەرجەم سەربازەکانیان کە لە خراپترین دۆخدان رزگار بکەن.

جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاری کردنی ئۆکرانیا لە رزگارکردنی بریندارەکان و تیمی پزیشکی سەربازی و هەموو ئەوانەی لە ناو کارگەکەدا گیریان خواردووە.













گەلەری