سەردێڕ:

تەندروستی هەولێر لەبارەی کەیسی تای خوێن بەربوون زانیاری نوێی بڵاوکردەوە

PM:01:42:10/05/2022

7156 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم حالەتی تای خوێن بەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین لە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.


ئەمڕۆ سێشەممە، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکەم حالەتی تای خوێن بەربوون تۆمارکرا و توشبووەکەش دانیشتوی شاری هەولێرە.

ئاماژەی بەوەشداوە، توشبووەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

هاوکات، لەبارەی ئەو کەسەی لەماوەی رابردوودا گومانی لێدەکرا تای خوێنبەربوونی هەبێت، راگەیەنراوەکەی تەندروستی هەولێر ئاشکرای کردووە، حاڵەتە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشی پەتاكە نەبووە."













گەلەری