سەردێڕ:

کەشناسی: باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

PM:12:56:10/05/2022

17780 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمیش ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە کات و ناوچەی جیا جیادا. کەشناسی عێراقیش دەڵێت، "سبەینێ پەلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن".


ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، لە پارێزگاکانی، هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە کات و ناوچەی جیا جیادا.

لەبارەی رەوشی کەشوهەوای سبەینێشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، سبەینێ چوارشەممە، لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵە هەور.

هەروەها، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و هەندێجار کەمێک هەوری دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی پێنجشەممە و هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە.













گەلەری