وهزیری كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاند، شاندێكی كۆماری كۆنگۆ بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وەزارەتی کارەبا سەردانی کردوون و لهگهڵیان کۆبونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کەمال محەمەد وهزیری كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازیی لە شارلۆت کیسێم موتوال بریکاری وەزارەتی وزە، بەشی کارەبای کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ کرد، کە بە یاوەری شاندێکی باڵای بەرپرسان و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ لە هەوڵی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی
پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی کە لە وڵاتی خۆیدا جێبەجێ
بکات، بەتایبەتی بەشی کڕینی کارەبا بە کارت و کەمکردنەوەی بە فیڕۆدانی کارەبا.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو، شاندی کۆنگۆ هەروەها
بەشدارییان لە پریزێنتەیشنێکیان تایبەت بە پێوەری زیرەکی کارەبا و وزە نوێبووەکانی
هەرێم کرد.
دەشڵێت، وەزارەتی کارەبا بە پرۆژەی پێوەری زیرەک توانیویەتی بە فیڕۆچوونی
کارەبا لە ٤٩% بۆ ٣٩% کەم بکاتەوە، تا ئیستا ٨٧% پڕۆژەکە تەواو
بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا یهك ملیۆن و ٢٥٠ ههزار پێوهری زیرهك
دانراو و دەیانەوێت یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار
پێوەر دابنێن. وڵاتی کۆنگۆ دەکەوێتە
ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقاوە و خاوەنی ١٥٠ ملیۆن دانیشتوانە.